بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی، بە ئاماژە بە ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئێران و عێڕاق وتی: پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی عێڕاق، پێوەندی قایم و پتەو و هاوکاری هەمەلایەنە و هەوڵی دوو وڵاتەکەیە. لە بواری هەرێمی کردستان سەرەڕای هاوکاری باش لە درێژەی ساڵانی بەردەوامێک کە هەبوو، لە ئەو جەگرافیا، هەڕەشەگەلێک لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشێ هاووڵاتیان هەبووە کە ئەو بابەتە، هێڵی سووری ئێمەیە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێران گەورەترین بەرگریکاری ئاسایش و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێڕاق و پاڵپشتی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی ئەو خاکە بووە.
کەنعانی درێژەی دا: هەوڵی ئەم دواییەی ئێران لە دژی مووساد، تەمێ کردنی هێزە تیرۆریستەکان بوو و لە دژی عێراق نەبوو.
ناوبراو وتیشی:چەندین و چەن جار هۆشداریی پێویستمان بە بەرپرسانی عێراق دابوو؛ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و هاتوچۆی هێزەکانی سەر بە مووساد لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، قبووڵ نەکراوە و هەڵوێستی ئێران هەمبەر عێراق جەخت لەسەر ڕێککەوتنی ئاسایشی نێوان دوو وڵاتەکەیە لە دریژەی دابینی ئاسایشی هاوبەشی دوو وڵاتەکە.
Your Comment